شمشاڵی عاشقێ ئەیوت:
ئەی نیشتمانی بێ‌گوێچکەم!
تۆ ئەتەوێ هەر چۆنێک بێ و
هەرچییەک بیت
خۆشم بوێی؟!

بەفر بی یان قوڕ و لیتە و
هەتاو بی یان تەم و مژ و
تەپوتۆز و یاخود فەزایەکی بێگەرد
هەر وەکوو یەک تەماشات کەم؟!
هەر چۆنێ بی، خۆشم بوێی؟!

ببی بە ئەسپی قاچاخچی و باری تلیاک و
هێروین بێنی و بەری، خۆشم بوێی؟!
ببی بە چەکمەی چەرمینی ژەنەراڵێکی دراوسێ
یاخود ببی بە مێزەرەی فەتوایەکی ڕق و تۆڵە
من هەر ئەبێ خۆشم بوێی؟!

تۆ ئەتەوێ هەر چیت کرد و
هەر چیت وت و هەر چیشت ویست
لەبەر ئەوەی تۆ نیشتمانی تاقانەی
من بیانخەمە سەرچاوم؟!
یەعنی ئەگەر بەیانییەک هەستای لە خەو
داوای خوێنی چیرۆکێکی تازەمت کرد
تا خوتبەیەکی نەخۆشت بیکاتە جەستەی خۆیەوە
بڵێم باشە و من بتدەمێ و خۆشم بوێی؟!

یاخود ئەگەر ئێوارەیەک
لەسەر خوانێ بۆ سەخاوەت
بێ بەسەرتا و بۆ یادگار
چاوێکم بدەیتە دەستی
پادشایەکی یەک چاوی
میوانی خۆت
بڵێم باشە و خۆشم بوێی؟!

من ناتوانم هەر چۆنێ بێ خۆشم بوێی؟!
ببی بە درەد و نەخۆشی بۆ قەڵەم و
ببی بە کوللە و بە ئافات بۆ سەمەل و
بۆ کتێب و بۆ ڕۆژنامە و خۆشم بوێی؟!
ببی بە دڕکی تەلبەند و
بە ساحرێکی چاوبەست و
بە لیبووکێکی سەر شانۆ و
خەوی موگناتیسیم لێ بخەیت و
تەنها و تەنها لەبەر ئەوەی نیشتمانی
خۆشم بوێی؟!

ئێستا کچێک نیشتمانمە

شێرکۆ بێکەس

▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️

صدای نِی از لبانِ عاشقی می‌خواند:
سرزمین ناشنوای من
تو می‌خواهی هرطور که می‌شود باشی
و من هنوز دوستت داشته باشم؟

برفی یا که مدفون در گل و لای
روزی آفتابی
روزی غبارآلود
حتی وقتی گرد و خاک گرفته‌ای
هنوز مثل قبل
هنوز دوستت داشته باشم؟

اسب شده باشی
قاچاقچی
و بارت هروئین و تریاک کنند
هنوز عاشقت باشم؟

چکمه‌ی چرمِ ژنرال همسایه
یا عمامه‌ای که به سر می‌بندنداش
و من دوستت داشته باشم؟!

تو و تمام کرده‌هات
گفته‌ها و خواسته‌هات
بخاطر میهنم بودن‌ات
می‌خواهی :(به روی چشم، قربان!) ات بشوم؟
حتی اگر صبحِ روزی خونِ آخرین قصه‌ام را خواستی
تا تنِ تازه‌ترین عرایضت را بپوشاند
:(بله چشم) بگویم و دوستت داشته باشم؟
اگر غروبِ روزی
دورِ سفره‌ای روی سخاوتت انداخته‌ای
یک چشم از من
یادگار تو به پادشاه تک‌چشم مهمانت باشد
دوباره بگویم چشم و دوستت داشته باشم؟

من نمی‎توانم هرطور که تومی‌خواهی باشی
و من دوستت داشته باشم!
اگر درد بشوی
و ناخوش به جان قلمم
ملخ بشوی و آفت برای علف
برای کتاب‌ها  برای روزنامه‌ها زخم
و دوستت داشته باشم؟
تله‌ای روی زمین  تا پا بگیری
جادوگری دغل‌باز    تا از حاجتم روا بگیری
عروسک خیمه‌شب‌بازی تا خوابم کنی
و من برای اینکه میهن‌ت دانستم
دوستت داشته باشم؟

میهن برای من
دختری جوان است حالا

شیرکو بیکس

▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️

ترجمه از: تیم تحریریه‌ی سایه‌ها

1 نظر در حال حاضر

  1. اززبان معمول بیکس خیلی دور است
    نه عشق
    ته حماسه
    نه غم ماندگار پس از خواندن
    ترجمه ،موفق نبوده

پاسخ دادن به jonoobi لغو پاسخ

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *